كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق: هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان لەوادەی داریكراوی خۆیدا ئەنجامنادرێن

عیراق

16/10/2018‌ 1112 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرۆكی ئەنجومەنی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق رایگەیاند، هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان لە وادەی خۆیدا ئەنجامنادرێن، بەهۆی ئەوەی ئێستا كارەكانی كۆمسیۆن راگیراوە.

مەعن هیتاوی، سەرۆكی ئەنجومەنی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق لە راگەیەندراوێكدا رایگەیاند، هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان لە وادەی خۆیدا ئەنجامنادرێن، بەهۆی ئەوەی كارەكانی كۆمسیۆن راگیراوە، پێویستە لەگەڵ حكومەتی عێراقدا گفتوگۆبكرێت بۆ دیاریكردنی وادەیەكی نوێ بۆ هەڵبژاردنەكان.

ئاماژەی بەوەشكردووە، ئامادەكاریی بۆ هەڵبژاردنەكان لانیكەم هەشت مانگ بۆ ساڵێكی پێویستە، كۆمسیۆن پێویستی به‌و ماوه‌یه‌ هه‌یه‌ به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقدا ڕوویدا كاتێك ئامێره‌كان له‌ كۆگاكانی كه‌رتی ره‌سافه‌ی شاری به‌غدا سوتێنران. 

هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان لە 30ی نیسانی  2014دا ئەنجامدراوە، بەڵام بەهۆی ئەوەی یەكەم كۆبوونەوە لە 24 ی حوزەیران-دا ئەنجامدراوە، بۆیە دوای چوار ساڵ لە 24ی حوزەیرانی داهاتوو وادەكەی كۆتایی پێدێت.

ه.م