سەدر: ئەمریکا بەهۆی کوژرانی خاشقچی دەیەوێت ئاڵۆزی لە وڵاتانی عەرەبی دروست بکات

عیراق

16/10/2018‌ 931 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
موقتەدا سەدر ڕایدەگەێنێت "لام سەیرە ئەمریکا لیکۆڵینەوە لەکەسێک دەکات کە هاوڵاتی ئەو نییە".

ئەمڕۆ سێ‌شەممە موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر لە ڕیگای هەژماری تایبەتی خۆیەوە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر پەیامێکی بۆ دۆناڵد تڕەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا  ناردوە دەربارەی هەڵوێستەکانی ئەو وڵاتە لە دۆسییەی جەمال خاشقچی.

موقتەدا سەدر ڕایگەیاندوە "بەلامەوە سەیرە لەکاتیکدا کە ئەو ڕۆژنامەنوسە هەڵگری ڕەگەزنامەی ئەمریکی نییە، ئیتر بۆچی ئەمریکا داوا دەکات لێکۆڵینەوە بکرێت لەو تاوانە بەڵام داوا ناکات لیکۆڵینەوە بکرێت لەو هەمو تاوانانەی لە یەمەن و بەحرەی نو  سوریا و لیبیا و میانمار و ئەفریقا دەکرێت".

سەدر ئاماژەی بەوەشداوە "ئەمریکا بۆ لێکۆڵینەوە ناکات لەو موشەکانەی ئاڕاستەی ئەو وڵاتانە دەکرێت و هەزاران خەڵکی سڤیل دەکوژرێت".

 

ڕێبەری رەوتی سەدر وتوشیەتی "ئەمریکا دەیەوێت بەهۆی کەیسی ئەو ڕۆژنامەنوسەوە ئاڵۆزی و سزا سەپاندن بەسەر وڵاتانی عەرەب بسەپێنێت کە مەبەست لێی سزادانی سعودیەیە".

 

ئەوەش دوای ئەوە دێت کە لەچەند ڕۆژی ڕابردودا دۆناڵد تڕەمپ ڕایگەیاندبو "ئەگەر کوژرانی ئەو ڕۆژنامەنوسە بەسەر سعودیە ساغ بێتەوە ئەوا ئەو وڵاتە ناتوانێت بەئاسانی لێی دەرچێت و سزای بەسەر دەسەپێنین".

هـ ـ ر