ژاپۆن هاووڵاتییەكانی فێری "هونەرەكانی گریان" دەكات

جیهان

17/10/2018‌ 608 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەم دوایانە لەخوێندگەكانی ژاپۆن‌و دەزگا فێركارییەكان وانەیەك زیادكراوە، كە ناوی "وانەی گریان".

وانەكە لەپێناوی ئەوە دانراوە مرۆڤ لەكاتی فشارەكان بگری، بۆ ئەوەی ناخۆشییەكانی دڵی دەربكات‌و لەو رێگەیەوە باری گرانی سووك بكات، ئەوەش بەپێی رۆژنامەی "The Japan Times".

هەر بەپێی رۆژنامەكە، مرۆڤ لەكاتی فشاردا پێویستە بگری، بۆیە ژاپۆنیش دەیەوێت هاووڵاتییەكانی فێری گریان بكات‌و لەو رێگەیەوە پارێزگاری لەتەندروستیان بكەن.

وانەی هونەرەكانی گریان لەلایەن كەسانی تایبەتمەند دەوترێتەوە، كە شارەزاییی باشریان لەبواری دەرنووی مرۆڤ هەیەو بڕیاری گرنگی زیاتریش بەو وانەیە بدرێت.

هـ ـ ح

بەپەلە