سپێناخ سوودێكی زۆری بۆ جەستەی مرۆڤ هەیە

هەمەڕەنگ

17/10/2018‌ 730 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سپێناخ یەكێكە لەمادە خۆراكییەكان بۆ جەستەی مرۆڤ، كە سوودێكی زۆری هەیەو گرنگە لەرووی تەندروستییەوە.

بەپێی توێژینەوەیەكی نوێی پزیشكی رێژەیەكی زۆر گەرمی لەسپێناخ هەیە، لەگەڵ بوونی چەند جۆرێكی ڤیتامین‌و مادە دژە ئۆكسانەكان.

هەر بەپێی توێژینەوەكە سپێناخ سوودێكی زۆری بۆ چلاكی مێشك‌و بەهێزكردنی جەستە هەیە، هەروەها دەبێتە پارێزەرێكی گرنگ بۆ دڵی مرۆڤ.

سپێناخ سوودی بۆ ئاستی بینینی چاو هەیەو توانای مرۆڤ بۆ خواردن زۆر دەكات‌و مادەی دژە شێرچەنجەیەو مرۆڤ لەجەڵدەی مێكشیش دەپارێزێت.

توێژینەوەكە باسی دوو سودی تری سپێناخی كردووە، بەشێوەیەك پێستی مرۆڤ بەتەندروستی دەهێڵێتەوەو هۆكارێكیشە بۆ بەهێزكردنی مێشكی مرۆڤ، بەتایبەتی ئەو كەسانەی تووشی نەخۆشی بیرچوونەوە بوون.

هـ ـ ح