ڤیدیۆ.. دیارییەكی سەرنجراكێش لەكیم كاردیشیان‌و هاوسەرەكەی بۆ سەرۆكی ئۆگەندا

جیهان

17/10/2018‌ 4180 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەستێرەی راپی ئەمریكی كانی وست و هاوسەرەكەی كیم كارداشیانی ئەستێرەی تەلەفزیۆنی ئەمریكی، دیارییەكی سەرنجراكێشیان پێشكەشی یوویری مۆسیفینی سەرۆكی ئۆگەندا كرد.

دیارییەكە بریتی بوو لەجوتێك پڵاوی وەرزشی، ئەوەش دوای ئەوەی ئەو دوو هاوسەرە بەفەرمی سەردانی ئۆگەندایان كردو لەگەڵ سەرۆكی ئەو وڵاتە كۆبوونەوە.

كانی ویست‌و كیم كاردیشیان دوای چەند رۆژێك لەكۆبوونەوەیان گەڵ دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ئەمریكا دەستیان بەگەشتێك بۆ وڵاتانی ئەفریقا كردووەو یەكەم وێستگەی سەردانەكەشیان بۆ ئۆگەندا بووە.

ئەو پێڵاوەی كانی‌و كیم پێشكەشی سەرۆكی ئۆگەندایان كردووە لەبەرهەمی ئەو كۆمپانیا وەرزشییەیە، كە خاوەندارییەكەی بۆ هەردووكیان دەگەڕێتەوەو ناوبانگێكی گەورەی هەیە.

مۆسیفینی (74 ساڵ) لەساڵی 1986 لەدەسەتدایەو لەساڵی 2018 وادەی سەرۆكایەتییەكەی تەواو بوو، بەڵام رەتیكردەوە دەستبەرداری پۆستەكەی بێت.

هـ ـ ح