دوای راگەیاندنی دووگیانی میگان.. شازادە هاری‌و هاوسەرەكەی تووڕەن

جیهان

17/10/2018‌ 255 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
شازادە هاری ‌و میگان ماركڵی هاوسەری تووڕەبوون لەراگەیاندنی دووگیانبوونی لەلایەن كۆشكی شاهانەیی.

كۆشكی شاهانەیی كنسینگتۆن لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا رایگەیاند، شازادە هاری‌و میگان چاوەڕێی لەدایكبوونی منداڵی یەكەمیان دەكەن، كە لەبەهاری 2019 دێتە دنیاوە.

كۆشكی شاهانەیی رۆژی دوو شەممە بەفەرمی ئەوەی راگەیاند، بەڵام هەردوو شازادەكە بەوە نیگەران بوون، ئەوەش بەهۆی ئەوەی نەیانوویستووە دەنگۆی دووگیانی میگان ئاكرابكرێت.

هاری‌و میگان لەمانگی پێشنجی رابردوو بەفەرمی هاوسەرگیرییان كردو ئەم منداڵەی لەدایك دەبێت، دەبێتە یەكەم منداڵیان، كە دەبێتە ئەندامێكی نوێی خانەوادەی شاهانەیی.

هـ ـ ح