خواستێكی زۆری جیهانی لەسەر ئۆتۆمبیلی "لادا"ی روسی هەیە

جیهان

17/10/2018‌ 1826 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
رۆژنامەی "رۆسیسكایا گازیتا"ی روسی بڵاویكردەوە، كە خواستێكی زۆر لەسەر ئۆتۆمبیلی "لادا"ی وڵاتەكەی لەئاستی جیهان هەیە.

بەپێی رۆژنامەكە خواستی جیهانی لەسەر ئۆتۆمبیلی لادا 65% بەرهەمەكاننی ئەو كۆمپانیا رووسییەیە، كە دەكاتە 27398 ئۆتۆمبیلی فرۆشراو.

هەر بەپێی رۆژنامەكە "لادا" زۆرتریم خواستی لەوڵاتی كازاخستان لەسەرەو رێژەی كڕین لەو وڵاتە گەیشتووەت 22.9% ، كە لەمساڵدا رێژەی كڕینەكە 5.2% بووە.

كۆمپانیای "ئەفتوفاز"ی روسی زیاتر بەرهەمەكانی "لادا" لەبازاڕەكانی جیهان دەفرۆشێت‌و باسی لەوە كردووە، كە چاوەڕێ‌ دەكرێت ئاستی فرۆشتنیش زیاتر بێت لەبازاڕەكانی جیهان.

هـ ـ ح