نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بەرزبوونەوەیەكی تر تۆمار دەكات

جیهان

17/10/2018‌ 372 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بەرزبوونەویەكی تری تۆماركرد، ئەوەش بەهۆی كەمبوونەوەی بەرهەمی ئەمریكا.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ نرخی نەوتی پێوانەیی برێنتی جیهانی 63 سەنت بەرێژەی 0.8% بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی بە 81.41 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكاش، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە لەكۆتا مامەڵەكان 14 سەنت بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی بە 71.92 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

هەروەها ئاژانسەكە ئاماژەی بەوەش كردووە، كە ئەگەر هەیە نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان زیاتر بەرزببێتەوە، بەهۆی ئەوەی ئەگەری كەمبوونەوەی زیاتری بەرهەمی ئەمریكاو تەنانەت ئێرانیش دەكرێت.

هـ ـ ح

بەپەلە