پلەی ئەمیری هەبووە.. ئێران جێبەجێكاری هێرشەكەی ئەهواز لەعێراق دەكوژێت

عیراق

17/10/2018‌ 565 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پاسەوانی شۆڕشی ئێرانی، كوشتنی ئەمیرێكی داعشی لەپارێزگای دیالەی عێراق راگەیاند، كە جێبەجێكاری هێرشەكەی مانگی رابردووی ئەهواز بوو.

پاسەوانی شۆڕشی ئێرانی لەمیانی بەیاننامەیەك ، كوژرانی ئەو ئەمیرەی داعشی راگەیاندووە، كە ناوی "ئەبو زەحی" بووەو لەلایەن هێزی "قوات المقاومە"ی تایبەت كوژراوە.

لە 22ی مانگی رابردوو هێرشێكی چەكداری بۆ سەر سوپای ئێران لەئەهواز لەنمایشێكی سەربازی ئەنجامدراو بەهۆیەوە چەند سەربازێكی سوپای ئێران كوژران.

داعش دواتر بەرپرسیاری لەهێرشەكە راگەیاند، كە 29 سەربازی سوپای پاسداران تێدا كوژران‌و دەیانی تریش برینداربوون.

هـ ـ ح