لە 72 سەعاتی داهاتوو پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق رادەگەیەنرێت

عیراق

17/10/2018‌ 994 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەپێی سەرچاوەیەكی سیاسی عێراقی لەماوەی 72 سەعاتی داهاتوو پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق رادەگەیەنرێت.

عادل عەبدولمەهدی رۆژی 2ی ئەم مانگە راسپێرا بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێ‌، كە ماوەی مانگێكی لەبەردەمدایە بۆ ئەوەی كابینەكەی رابگەیەنێت‌و بەم دوایانەش هەوڵەكانی چڕكردووەتەوە، بۆ پێكهێنانی كابینەكەی.

هەر بەپێی سەرچاوەكە، ژمارەی وەزارەتەكانی كابینەی نوێ‌ بەسەرۆكایەتی عادل عەبدولمەهدی هەر هەمان ژمارەی وەزارەتەكانی كابینەكەی حەیدەر عەبادی دەبێت، بەڵام هیچ كام لەوەزیرەكانی پێشوو لەكابینەی نوێ‌ پۆست وەرناگرن.

هەروەها ئەو سەرچاوەیە ئاشكرایكردووە، كە لەكۆتایی ئەم هەفتەیە عادل عەبدولمەعدی بەفەرمی پێكهێنانی كابینەكەی رادەگەیەنێت، بەبێ‌ ئەوەی ناوی كاندیدی وەزارەتەكان تائێستا ئاشكرابووبن.

هـ ـ ح