فوئاد مەعسوم‌و سێ‌ جێگرەكەی خانەنشین دەكرێن

عیراق

17/10/2018‌ 2653 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وەزارەتی دادی عێراق، تەعین بوونی بەرهەم ساڵحی لەپۆستی سەرۆك كۆماری عێراق پەسەندكردو هەریەكە لەفوئاد مەعسوم سەرۆك كۆماری پێشوو سێ‌ جێگرەكەی خانەنشین كرد.

وەزارەتەكە لەرێگەی نووسراوێك بەژمارە 4512 بەرهەم ساڵحی تەعین كردووەو ئاراستەی رۆژنامەی وەقاعی كردووە بۆ بڵاوكردەوە.

هەروەها بەنووسراوێكی ژمارە 72 و 73 و 74 و 75 ی ساڵی 2018 محەمەد فوئاد مەعسوم‌و نوری مالیكی‌و ئەیاد عەولاوی‌و ئوسامە نوجێفی خانەنشین كردووە.

بەرهەم ساڵح رۆژی 2ی ئەم مانگە لەلایەن پەرلەمانی عێراقەوە بەسەرۆك كۆماری نوێ‌ هەڵبژێراو لەو وادەیەشەوە بەشێوەیەكی فەرمی لەپۆستەكەی دەستبەكارە.

هـ ـ ح