شارپرێس:
ئه‌و به‌رپرسانه‌ی حكومه‌ته‌ی عێراق كه خاوه‌نی
دوو ڕه‌گه‌زنامه‌ن، بێبه‌شده‌بن له‌وه‌رگرتنی پۆستی باڵا له‌نێو حكومه‌تی نوێی عێراق.
ڕۆژنامه‌ی عه‌ره‌بی جدید له‌زاری سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه
بڵاویكرده‌وه، هه‌وڵێك هه‌یه بۆئه‌وه‌ی له‌نێو په‌رله‌مانی عێراق یاسایه‌كی تایبه‌ت
دابنرێت، كه تیایدا ڕێگری بكرێت له‌وه‌رگرتنی پۆسته حكومیه‌كان له‌و كه‌سانه‌ی
جگه له‌ڕه‌گه‌زنامه‌ی عێراق خاوه‌نی ڕه‌گه‌زنامه‌ی دیكه‌ن.
سه‌رچاوه‌كه ده‌شڵێت، ڕێگریكردن له‌وانه‌ی دوو
ڕه‌گه‌زنامه‌یان هه‌یه كه پۆستی باڵای حكومه‌ت وه‌ربگرن كارێكی ئاسان نیه،
چونكه زۆرینه‌ی به‌رپرسانی باڵای حزبه عێراقیه‌كان خاوه‌نی دوو ڕه‌گه‌زنامه‌ن،
ئه‌وه جگه له‌وه‌ی هه‌ر ئه‌و به‌رپرسه حزبیانه‌شن ده‌بنه كاندید بۆ وه‌رگرتنی
پۆسته وزارییه‌كان.
جه‌واد موسه‌وی په‌رله‌مانتاری هاوپه‌یمانیی
سائیروون له‌په‌رله‌مانی عێراق له‌لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا داوایكرد، ڕێگه‌بگیرێت
له‌و كه‌سانه‌ی كه دوو ڕه‌گه‌زنامه‌یان هه‌یه‌و ده‌یانه‌وێت پۆستی سیادی یاخود
وزاریی وه‌ربگرن.
عه‌لی حه‌یده‌ری شاره‌زای ده‌ستوریی ڕایگه‌یاند،
"به‌گوێره‌ی مادده‌ی 18 له‌ده‌ستووری عێراق، ڕێگه نادرێت ئه‌و كه‌سانه‌ی
خاوه‌نی دوو ڕه‌گه‌زنامه‌ن، پۆسته سیادییه‌كان یاخود پۆسته ئه‌منییه باڵاكانی
حكومه‌تی عێراق وه‌ربگرن".
ڕ . ج