شارپرێس:
ئه‌ندریا بارزالی ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی یۆڤانتۆسی
ئیتاڵی ڕایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ چونی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بۆ یانه‌كه‌یان، چیتر خولی یانه
پاڵه‌وانه‌كان نابێته خه‌ون.
بارزالی له‌لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند،
ده‌ستپێكی وه‌رزی نوێ یۆڤانتۆس به‌ئاستێكی به‌رز‌و ڕازیكه‌ره‌وه بیندراوه، كه
ئه‌وه‌ش جیاوازییه‌كه‌یه‌تی له‌گه‌ڵ وه‌رزی ڕابردوو.
بارزالی ڕاشیگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ
ڕویكرده یۆڤانتۆس، چیتر خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا بۆ یانه‌كه‌ی خه‌ون نیه،
به‌ڵكو ئامانجه.
ئه‌و به‌رگریكاره‌ی یۆڤانتۆس ڕاشیگه‌یاند،
بردنه‌وه‌ی هه‌موو یارییه‌كان ئاسان نیه، به‌ڵام ئه‌وان به ڕۆحی بردنه‌وه‌وه سه‌رجه‌م
یارییه‌كان ئه‌نجامده‌ده‌ن.
ڕ . ج