شارپرێس:
سەرۆک کۆماری عێراق ڕایگەیاندوە "پێویسته به بایه‌خی جدییه‌وه
ئه‌و كێشه و كه‌موكورتییانه چاره‌سه‌ربكرێن كه پارێزگای نه‌ینه‌وا به ده‌ستیانه‌وه
ده‌ناڵێنێت".
ئه‌مڕ‌ۆ چوارشه‌ممه
د. به‌رهه‌م ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق پێشوازی لەنه‌وفه‌ل عاتوب پارێزگاری موسڵ
به سه‌رۆكایه‌تیی وه‌فدێك كه فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كان و لێپرسراوانی
كارگێڕ‌یی له پارێزگاكه‌ی له خۆ گرتبو به‌ڕ‌ێز مه‌هدی عه‌لاق ئه‌مینداری
گشتیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیش هاوڕ‌ێیه‌تی ده‌كرد، له دیداره‌كه‌دا كه له
كۆشكی سه‌لام له به‌غداد به‌ڕ‌ێوه‌چوو، سه‌رۆك و ئه‌ندامانی وه‌فده‌كه به گه‌رمیی
پیرۆزباییان له سه‌رۆك به‌رهه‌م ساڵح كرد به بۆنه‌ی وه‌رگرتنی ئه‌ركه‌كانی
سه‌رۆك كۆماریی به‌ره‌سمیی.
د.بەرهەم ساڵح له
وته‌كانیدا ئاماده‌یی پشتگیرییكردنی ئه‌و هه‌وڵانه‌ی نیشان دا كه له ئارادان بۆ
به‌دیهێنانی خواسته‌كانی رۆڵه‌كانی پارێزگای موسڵ له ئۆقره‌یی ئه‌منیی و به‌رده‌وامیی خزمه‌تگوزارییدا،
ئاماژه‌یكرد ئیتر زه‌نگی كاركردنی جدیی لێی داوه و كاتی ئیش كردنه و هاوڵاتییان
چاوه‌ڕ‌ێی ھیمە‌ت و كاری ئه‌وانه ده‌كه‌ن كه متمانه‌یان پێ به‌خشیون.
سه‌رۆك كۆماری عێراق
دوپاتیكرده‌وه كه لێبڕ‌اوانه كۆشش ده‌كات
بۆ به‌دیهێنانی خواست و ئاواتی رۆڵه‌كانی گه‌ل به هه‌موو پێكهاته‌كانیه‌وه له
ئۆقره‌یی و چه‌سپاندنی ئاسایش و دابینكردنی پێداویستییه مرۆیی و خزمه‌تگوزاریی
یه‌كاندا.
پارێزگاری موسڵیش
پلانه كارگێڕ‌یی و خزمه‌تگوزارییه چاوه‌ڕ‌وانكراوه‌كانی خسته‌روو كه نیاز وایه
له پارێزگاكه دا جێبه‌جێبكرێن، ئاماژه‌یكرد بۆ ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ش كه كادیرانی
پارێزگاكه به نیازی به ئاكام گه‌یاندنین بۆ دابینكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان له
هه‌مو ناوچه‌كانی پارێزگاكه و گه‌شه پێدانییان له هه‌مو بواره‌كاندا.
هاوكات ئه‌و كۆسپانه‌شی
باسكرد كه ئێستا رووبه‌ڕ‌وویان ده‌بێته‌وه، له كۆتاییشدا ئاماژه‌یكرد بۆ
پێداویستییه هه‌نوكه‌ییه‌كانی نه‌ینه‌وا به‌جۆرێك كه پرۆژه‌ی
زۆر هه‌ن ده‌بێت په‌له بكرێت له جێبه‌جێكردنیاندا له‌گه‌ڵ ئه‌و پرۆژانه‌ی
كه سستیی و خاوخلیچكیی له راپه‌ڕ‌اندنیاندا كراوه له پارێزگاكه‌دا.
هـ ـ ر