بنزیمە لەژێر چاودێری وردی پزیشکیدا دەستی بەڕاهێنانەکانی کردەوە

وەرزش

17/10/2018‌ 332 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
کەریم بنزیمە بەشداری راهێنانە بەکۆمەڵەکانی ریاڵ مەدریدی کردوەو گاریس بەیلیش لە ژێر چاودێری پزیشکەکاندا بوە.


مەشق و راهێنانەکانی ریال مەدرید بۆ یارییەکەى لیڤانتی لەخولی ئیسپانیا کە بریارە رۆژی شەممە کاتژمێر 2ی نێوەرۆ ئەنجام بدرێت دەستی پێکردوە.


کەریم بنزیمە کە پێشتر توشی پێکان بوبو توانیویەتی بەشداری راهێنانە بەکۆمەڵەکانی ریاڵ مەدرید بکات.


بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هەلی بەشداری کردنی بەرامبەر لیڤانتی مسۆگەرنییە و پزیشکەکان چاوەرێی وەڵامی چارەسەرەکەى دەکەن.


هەرچی گاریس بەیلی وێڵزیشە نەیتوانیوە بەشداری راهێنانەکان بکات و لەژوری جومناستیک لەژێر چاودێری پزیشکەکاندا بوە.
هـ ـ ر