تێری هێنری بەفەرمی بوە ڕاهێنەری یانەی مۆناکۆ

وەرزش

17/10/2018‌ 211 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یانەى مۆناکۆ تێری هێنری بە راگەیاندنەکان ناساند و ئەویش ئامادەیی خۆی بۆ بەهێزکردنەوەى یانە فەرەنسیەکە راگەیاند.

پاش ئەوەى تێری هێنری فەرەنسی بە فەرمی بوە راهێنەری مۆناکۆ، یانەى مۆناکۆ ئەو راهێنەرە لاوەى بە هاندەران وراگەیاندنەکان ناساند.


تێری هێنری ئاماژەی بەوەداوە "کاتی پێکەنین وخۆشی نەماوەو پێویستە کار بکەن بۆ ئەوەى بەهێز بنەوە و ئامانجی یەکەممان ئامادەکاریە بۆ یاریی داهاتوی مۆناکۆو بەدەستهێنانی سێ خاڵی یارییەکەیە".


هێنری سوپاسی یەکێتیی تۆپی پێی بەلجیکاى کرد کە رێگەى پێداوە ببێتە راهێنەری مۆناکۆ و سوپاسی مۆناکۆشی کرد کە گەراندویەتیەوە بۆ ماڵەکەى خۆی.
هـ ـ ر