بەفەرمی یانەی ئەی‌سی میلان گرێبەستی لەگەڵ لۆکاس پاکیتا ئەنجامدا

وەرزش

17/10/2018‌ 474 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یانەى ئەى سى میلان بە فەرمى گرێبەستى لەگەڵ لۆکاس پاکێتاى یاریزانى یانەى فلامینگۆ ئەنجامدا.


ڕۆژی چوارشەممە برۆنۆ سبیندلى بەڕێوەبەرى گشتى یانەى فلامینگۆى بەڕازیلى رایگەیاند "گرێبەستى لۆکاس پاکێتا لە سودى یانەى میلانى ئیتاڵى یەکلابووەتەوە، کە زیاتر لە ١٠ یانە هەوڵى کڕینیان دەدا".


بەپێی زانیارییەکانیش گرێبەستەکەى پاکێتا ٣٥ ملیۆن یۆرۆ لەسەر یانە ئیتاڵیەکە دەکەوێت.


هـ ـ ر