شارپرێس:
سەرۆک
وەزیرانی راسپێردراو بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق وادەی ڕادەستکردنی ناوی
وەزیرەکانی بە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکراکرد.
کەمێک
لەمەوبەر عادلعەبدول مەهدی سەرۆک وەزیرانی راسپێردراو بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی
عێراق لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک ڕایگەیاند "هەفتەی
داهاتو ناوی وەزیرەکانی کابینەکەی ڕادەستی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەکات".
عادلعەبدول
مەهدی ئاماژەی بەوەشداوە "ناوی ئەو وەزیرەکانی نێو کابینەکەی ئاڕاستەی
سەرۆکایەتی پەرلەمان دەکات و هەروەها لەگەڵ سەرۆکایەتی کوتلەکانیش
کۆدەبێتەوە".
هـ ـ ر