محەمەد حەلبوسی و نێچیرڤان بارزانی لەبارەی هەوڵەكانی پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق-ەوە كۆبوونەوە

عیراق

17/10/2018‌ 574 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی پەرلەمانی عێراق و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێم لە شاری بەغدا كۆبوونەوە پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراقیان تاوتوێ كردووە.

نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە محەمەد حەلبوسی لە نوسینگەی خۆی لە بەغدا پێشوازی لە نێچیرڤان بارزانی كردووە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، "لە كۆبوونەوەكەدا بەشێوەیەكی فراوان باس لە هەوڵەكانی حكومەتی داهاتووی عێراق كراوە، بەوجۆرەی لەگەڵ ئاواتەكانی گەلی عێراقدا بگونجێت و پەیوەندییە هاوبەشەكانی نێوان بەغدا و هەولێر پتەوتر بكات".

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، سەرۆكی پەرلەمانی عێراق جەختی لەسەر ئەوە كردووەتەوە كە هێزە كوردییەكان بەشێوەی كرداری بەشداری لە سیاسیەكاتی بەڕێوەبردنی دەوڵەتدا بكەن، و روئیا بۆچوونی خۆیان بۆ بەرنامەی حكومەتی نوێی عێراق پێشكەش بكەن.
ه.م