هەسەدە: لە 24 كاتژمێردا 12 چەكداری داعش كوژران

جیهان

17/10/2018‌ 454 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەكانی سوریای دیموكراتیك (هەسەدە)  رایگەیاند، لە ماوەی 24  كاتژمێری ڕابردوو لە ڕۆژهەڵاتی چەمی فورات 12 چەكداری داعش كوژراون.

ناوەندی ڕاگەیاندنی هەسەدە ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە و ئاماری شەڕی 24 كاتژمێری ڕابردووی دواهەمین قۆناغی هەڵمەتی گەردەلوولی جزیری ئاشكرا كرد، كە لە چوارچێوەی "شەڕی نەهێشتنی تێرۆر" لە سنووری دێرەزۆری سووریا بەڕێوەدەچێت. 

هەسەدە ئاماژەی بەوەكردووە، لە ماوەی 24 كاتژمێردا 12 چەكداری داعش كوژراون.

ناوەندی ڕاگەیاندنی هەسەدە هەروەها دەڵێت، دوو بنكەی چەكدارانی داعش ڕووخێنران و ئۆتۆمبێلێك و ٦6 مین تەقێنراونەتەوە.
ه.م