پەرلەمانی ئەوروپا بووەتە شوێنی دەستدرێژی سێكسی بۆ سەر خانمان

جیهان

18/10/2018‌ 9468 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەنجامی توێژینەوەیەك ئاشكراكرا، كە بەپێی ئەنجامی توێژینەوەكە پەرلەمانی ئەوروپا بووەتە جێگەی دەستدرێژی سێكسی بۆ سەر خانمان.

هەر بەپێی توێژینەوەكە لەكۆی 123 خانمەی لەپەرلەمانی ئەوروپا كار دەكەن‌و 45 پەرلەمانتارن‌و 81 پۆست بەرێوەدەبەن، زۆرترین هەوڵ دراوە بۆ ئەوەی دەستدرێژییان بكرێتە سەر.

راپۆرتەكە ئاشكراشیكردووە، 47% ئەو خانمانە لەلایەن پیاوان لەپەرلەمانی ئەوروپا هەوڵی ئەوە دراوە دەستدرێژیان بكرێتە سەر، 25% بەتەواوی دەستدرێژییان كراوەتە سەر.

هەروەها 58% ئەو خانمانە دانیان بەوەدا ناوە، كە رێگرییان كردووە لەو كەسانەی بەنیازبوون دەستدرێژییان بكەنە سەرو رێگرییان كردوە.

هــ ـ ح