فڕۆكەكەی میلانیا ترامپ بەهۆی دووكەڵەوە ناچار بەنیشتنەوە بووە

جیهان

18/10/2018‌ 1061 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
فڕۆكەكەی میلانیا ترامپی هاوسەری دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ئەمریكا بەهۆی دووكەڵەوە ناچار بەنیشتنەوە بووە.

فڕۆكەكەی میلانیا لەوكاتەی لەگەشتی گەڕانەوە بووە بۆ بنكەی ئەندرۆز تووشی كێشەی میكانیكی بووەو بەو هۆیەشەوە لەناو فڕۆكەكە دووكەڵ دروست بووە.

بەپێی تۆڕی "سی ئێن ئێن"ی ئەمریكی دوای 10 لەو كێشەیە فڕۆكەكە بەسەلامەتی نیشتووەتەوەو بۆ ماوەیەكی كەمیش كێشەكەی چارەسەركراوە.

رووداوەكە رۆژی چوار شەممەی روویداوەو بەشێكی زۆر لەسەرنشینەكانی بەهۆی ئەو حاڵەتەوە ترساون بەمیلانیا ترامپیشەوە.

هـ ـ ح