ڤیدیۆ.. هەڵسوكەوتنێكی سەیری ترامپ لەبەرانبەر میلانیا

جیهان

18/10/2018‌ 3132 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
چاوی میدیا جیهانییەكان، هەڵسوكەوتنێكی دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ئەمریكا-یان بەرانبەر هاوسەرەكەی میلانیا تۆماركرد.

دۆناڵد ترامپ لەو كاتەی لەگەرتێك بوو بۆ ولایەتەكانی فلۆریدا  و جۆرجیا ئەو هەڵسوكەوتەی نواندووە، كە لەوكاتەی چەتری پێبووەو باران باریوە، تەنیا چەترەكە بۆ خۆی دەگرێت‌و باران لەمیلانیا دەدات.

میدیاكان ئەو هەڵسوكەوتەی دۆناڵد ترامپیان بەخۆویستی ناوبردووەو جەختیان كردووەتەوە، كە هیچ گرنگییەكی بەهاوسەرەكەی نەداوە.

ئەم رووداوە پێش ئەوە روویداوە، كە میلانیاو ترامپ بەرەو ئەو فڕۆكەیە چوون، بەنیازبوون گەشتەكەی بۆ ویلایەتی جۆرجیا و فلۆیدا پێئەنجامبدەن.

هـ ـ ح