هاككەرێك نیو ملیۆن دۆلار لە گازینۆیەكی ئەلیكترۆنی دەدزێت

جیهان

18/10/2018‌ 698 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پێگەی "The Next Web"  بڵاویكردەوە، كە هاككەرێك سیستەمی ئەلیكترۆنی گازینۆی "DEOSBet" هاكردووە.

پێگەكە بڵاویشیكردەوە، كە ئەو هاككەرە لەرێگەی كۆنتڕۆڵكردنی ئەو سیستەمە توانیویەتی نیو ملیۆن دۆلاری لەسیستەمەكەو لەگازینۆیە بدزێت.

گازینۆی "DEOSBet" یەكێكە لەو گازینۆیانەی بەسیستەمی ئەلیكترۆنی كار دەكات، كە لەسەر ئاستی جیهان ناوبانگێكی گەورەی هەیە.

ئەو هاككەرە بە چەند جارێك‌و بەشەند رێگەیەكی جیاواز ئەو بڕە پاریەی دیزەو ئێستا لەو بارەوە لێكۆڵینەوە دەكرێت بۆ ئەوەی هاككەرەكە بدۆزرێتەوە.

هـ ـ ح

بەپەلە