پلەی گەرما لەشاری مۆسكۆ ژمارەیەكی پێوانەیی تۆماردەكات

جیهان

18/10/2018‌ 710 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پلەی گەرمای شاری مۆسكۆی پایتەختی روسیا ژمارەیەكی پێوانەیی تۆماركردووەو گەیشتووەتە 18.4 پلەی سەدی، كە ئەوەش پلەیەكی پێوانەییە لەم كاتەی ساڵ.

ئەو پلە لەرۆژی 16ی ئەم مانگە لەشاری مۆسكۆ تۆماركراوەو دوو رۆژ پێش ئێستاش 17.9 پلە تۆماركراوەو ئەوەش پلەیەكی پێوانیی بووە.

تائێستا بەرزترین پلەی گەرما لەشاری مۆسكۆ تۆماركرابێت (19.7) پلەی سەدی بووە، كە لە 15 ئۆكتۆبەر ساڵی 1997 تۆماركراوە.

سەرچاوە كەشناسییەكان باس لەوە دەكەن لەرۆژی 19ی ئەم مانگەوە پلەكانی گەرما لەمۆسكۆ دەست بەدابەزین دەكەنەوەو دۆخەكە ئاسایی دەبێتەوە.

هـ ـ ح