عەبدولفەتاح سیسی سەرسامە بەئۆتۆمبیلەكەی ڤلادیمێر پوتین

جیهان

18/10/2018‌ 2617 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
عەبدولفەتاح سیسی سەرۆكی میسر سەرسامی بەئۆتۆمبیلەكەی ڤلادیمێر پوتینی سەرۆكی روسیا راگەیاند، كە لەجۆری "ئاورۆس"ەو لەچوارچێوەی پرۆژەی "كۆرتیج" دروست كراوە.

سیسی لەدوای كۆبوونەوەی لەگەڵ پوتین سەردانی ئەو شوێنەی كرد، كە ئۆتۆمبیلەكەی سەرۆكی روسیای لێبوو، تێدا سەرسامی خۆی نیشاندا بەتواناكانی ئۆتۆمبیلەكە.

ئۆتۆمیلی "ئاورۆس" Aurus بەم دوایانە تایبەت بۆ ڤلادیمێر پوتین دروست كراوەو خاوەنی كۆمەڵێك تایبەتمەندی بەرزە.