ترامپ كچە شۆخەكەی واشنتۆن دەكاتە نوێنەری ئەمریكا لەنەتەوەیەكگرتووەكان

جیهان

18/10/2018‌ 1829 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ئەمریكا بەنیازە هێزەر ناوەرتی شۆخ‌و شەنگ بكاتە نوێنەری ئەمریكا لەرێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان.

هێزەر ناوەرت پلەی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی هەیەو دۆناڵد ترامپ سەرسامی تواناكانی بووە، بۆیە دەیەوێت بكاتە نوێنەری ئەمریكا لەرێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان.

پێشتر نیكی هایلی نوێنەری ئەمریكا بوو لەرێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان ، كە دەستی لەپۆستەكەی كێشایەوەو دۆناڵد ترامپیش دەستلەكاركێشانەوەكەی قبووڵكرد.

پێشتریش دەنگۆ هەبوو، كە دۆناڵد ترامپ بەنیازە ئیفانكای كچی بكاتە نوێنەری ئەمریكا لەرێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان، كە سەرۆكی ئەمریكا سەرەڕای ئەوەی رایگەیاند، ئیفانكا ئەو توانایەی هەیە، بەڵام لەو پۆستە داینانێت.

هـ ـ ح