بۆ یەكەم جار ژنێك بەرزترین پلەی سەربازی لەناو سوپای ئەمریكا وەردەگرێت

جیهان

18/10/2018‌ 1974 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سوپای ئەمریكا رایگەیند، كە فەریق لورا جی ریچاردسۆن، بەرپرسیارییەتی هێزی "فۆرسكۆم" وەرگرتووە.

ئەو هێزە گەورەترین هێزی ئەمریكایە لەرووی ژمارەی سەربازەوە 776 هەزار سەرباز 96 فەرمانبەر كاری تێدا دەكەن‌و یەكەم جارە شنێك ئەو پلە سەربازییە وەربگرێت لەئەمریكا.

ریچاردسۆن پێشتر بەرپرسیارییەتی فەرماندەیی فەریقی یەكەم رۆبیرت ئەبرامز هەبوو، كە هێزێكی ئەمریكییەو لەكۆریای باشوور جێگیر بووە.

پێشتریش لۆرا لەساڵی 2012 پلەی جێگری فەرماندەیی پیادەی سوپای ئەمریكای وەرگرتبوو.

هـ ـ ح