لایەنە كوردییەكان لەبەغدا متمانەیان بەیەكتر نەماوەو هەریەكەو بۆ خۆی هەوڵی بەرژەوەندییەكانی دەدات

عیراق

18/10/2018‌ 624 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەمین بەكر پەرلەمانتاری كورد لەئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت: لایەنە كوردییەكان لەبەغدا متمانەیان بەیەكتر نەماوە و هەریەكەو بۆ خۆی هەوڵی بەرژەوەندییەكانی خۆی دەدات.

دەنگی ئەمریكا بڵاویكردەوە، كە دوابەدوای هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری عێراق و راسپاردنی عادل عەبدولمەهدی وەك سەرەك وەزیرانی عێراق بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق، بەڵام هێشتا هەنگاوە كردارییەكانی ئەم پڕۆسەیە بەرژدی دەستیپێنەكردووەو هەر لە كەشی گفتوگۆو تاوتوێكردندا ماوەتەوە. 

هەروەها بڵاویكردەوە، كە هەرچەندە بەپێی یاسا دەبێت لەماوەی 30 رۆژدا ئەو حكومەتە دروستبكرێت، بەڵام هەندێك لەمیدیاكان باس لەوە دەكەن، كە تەنیا لەماوەی 72 كاتژمێردا دەبێت حكومەتەكە دروستبكرێت.

ئەمین بەكر دەشڵێت: "حكومەتی عێراق حكومەتی زۆرینە نییە، حكومەتی هاوبەشییە، هەموو ئەو لایەنانەی، كە دوێنێ دژ بەیەكتربوون لەوانەیە ئامانج و بەرنامەكانیان پێچەوانەی یەكتر بێت، چۆن دەتوانرێت هەموو ئەو دژانە كۆبكرێتەوە."

هەوەها دەڵێت: "كورد ئێستا متمانەیان بەیەكتر نییە، لایەنەكان هەریەكەو بۆخۆی هەوڵی بەرژەوەندییەكانی خۆی دەدات، بەجیا گفتوگۆ دەكەن."

سەبارەت بەپێگەی كوردیش دەڵێت: "كورد زۆر پێگەی دابەزیووە لەبەغدا".

هـ ـ ح