كورد 3 وەزارەتی دەبێت.. گفتوگۆی كۆتایی بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق

عیراق

18/10/2018‌ 3107 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لایەنە عێراقییەكان گفتوگۆی كۆتایی ئەنجامدەدەن، ئەوەش لەپێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق‌و راگەیاندنی كابینەی نوێ‌.

رۆژنامەی شەرقلئەوسەت بڵاویكردەوە، لەچەند سەعاتی داهاتوو، عادل عەبدولمەهدی راسپێراو بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق، چەند گفتوگۆیەك لەگەڵ لایەنە عێراقییەكان دەكات.

رۆژنامەكە بڵاویشیكردەوە، گفتوگۆكان بۆ رێككەوتنی كۆتاییە لەسەر پێكهێنانی حكومەت‌و راگەیاندنی كابینەی نوێیە، كە رەنگە هەفتەی داهاتوو ئەو پرسە یەكلابكرێتەوە.

رۆژنامەكە لەزاری سەرچاوەیەك ئەوەشی ئاشكراكردووە، كە لەكابینەی داهاتوو 13 وەزیر لەپشكی شیعەكان دەبێت‌و 5 وەزیر لەپشكی سوننەكان دەبێت‌و 3 وەزیریش لەكورد، یەك وەزارەتیش بۆ بۆ پێكهاتەی كەمینەكان دەبێت.

عادل عەبدولمەهدی 2ی ئەم مانگە لەلایەن بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار راسپێرا بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێ‌، كە مانگێكی لەبەردەمە بۆ ئەوەی كابینەی حكومەتەكەی بەرێتە بەردەم پەرلەمان.

هـ ـ ح