بۆ بەشداریكردن دابەشی دوو بەرە بوون
گۆڕان پرسی بەشداریكردن لەحكومەتی هەرێمی كوردستان یەكلادەكاتەوە

کوردستان

18/10/2018‌ 4011 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان كۆدەبێتەوەو پرسی بەشداریكردن لەحكومەتی داهاتووی هەرێمی كوردستان یەكلادەكاتەوە.

كۆبوونەوەی جڤاتی نیشتمانی رۆژی شەممەی داهاتوو ئەنجامدەدرێت، كە لەبارەی بەشداری لەحكومەتی داهاتوو راسپاردەی جڤاتی نیشتمانی پێگەیشتووەو بڕیاری لێدەدات.

بزووتنەوەی گۆڕان لەهەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان 12 كورسی بەدەستهێناوە، كە خولی پێشوو بەشداری حكومەتی كردو دواتر لەحكوتەكە كشایەوە، ئەوەش دوای ئەوەی لەگەڵ پارتی كێشەی بۆ دروست بوو.

بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست شارپرێس كەوتووە، لەناو گۆڕان دوو بۆچوون هەیە بۆ بەشداری لەحكومەت‌و بەشێك لەگەڵ ئەوەن بەشداری بكەن‌و بەشێكی تریش ئەوە رەتدەكەنەوە.

هەر بەپێی زانیارییەكان دەنگی بەشدارینەكردن لەناو گۆڕان بەهێزەو ئەو دەنگەش دەیانەوێت ببنەوە ئۆپۆزسیۆنێكی كارا لەپەرلەمانی داهاتوو، بەڵام دەنگی جڤاتی نیشتمانی گۆڕان ئەو پرسە بەتەواوی یەكلادەكاتەوە.

هـ ـ ح