شیعەو سوننە لەسەر راگەیاندنی كابینەی نوێی حكومەت كێشەیان هەیە

عیراق

18/10/2018‌ 707 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
رۆژنامەی شەرقلئەوسەت بڵاویكردەوە، كە لایەنە شیعی‌و سوننییەكانی عێراق لەسەر راگەیاندنی كابینەی نوێی حكومەتی عێراق كێشەیان هەیە.

رۆژنامەكە بڵاویشیكردەوە، كە كێشەی لایەنە شیعی‌و سوننییەكان پەیوەندی بەژمارەی وەزارەتەكان هەیە، كە پێنج وەزارەت بۆ سوننە دیاریكراوەو ئەوانیش ئەو ژمارەیە رەتدەكەنەوە.

هەروەها رۆژنامەكە بڵاویشیكردووەتەوە، كە سوننەكان بەهۆی ئەو كێشەیان تائێستا ناوی كاندیدەكانیان بۆ كابینەی نوێ راستەی عادل عەبدولمەهدی نەكردووەو لەو بارەشەوە گفتوگۆ بەردەوامە.

عادل عەبدولمەهدی رۆژی 2ی ئەم مانگە لەلایەن بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق راسپێرا بۆ پێكهێنانی حكومەت‌و بەپێی دەستوور مانگێكی لەبەردەمە بۆ پێكهێنانی كابینەكەی.

لەئێستادا گفتوگۆكانی پێكهێنانی حكومەت چڕبووەتەوەو ئەگەر هەیە لەهەفتەی داهاتوو لایەنەكان بگەنە رێككەوتن‌و كابینەی نوێ‌ رابگەیەنرێت.

هـ ـ ح