شاندەكەی چاكسازی بۆ رازیكردنی لایەنەكان سەردانی هەولێرو سلێمانی-یان كردووە

عیراق

18/10/2018‌ 809 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەو شاندەی لیستی چاكسازی‌و بونیاد "الاصلاح والاعمار"، كە سەردانی هەرێمی كوردستان-یان كرد، بۆ رازیكردنی لایەنە كوردییەكان هاتوونەتە هەولێرو سلێمانی.

عەبدوڵڵا زەیدی ئەندامی شاندەكە لەمیانی لێدوانێكی بۆ "شفق نیوز"، رایگەیاند، سەردانی شاندەكەمان بۆ هەرێم سەركەتوو بووەو ئەو ئەنجامانەی بەدەستهێناوە بۆی رۆشتووین.

عەبدوڵڵا زەیدی راشیگەیاند، كە ئامانجیان رازیكردنی لایەنەكانی هەرێمی كوردستان بوو بۆ ئەوەی رازی بن بە بەشداری لەحكومەتی نوێی عێراق‌و ئامادەییەكی باش‌و بەهێزیشیان لەبەغدا هەبێت لەداهاتوو.

هەروەها رایگەیاند، لایەنە كوردییەكان لارییان نەبووە لەداواكارییەكانی ئێمەو جەختیان كردووەتەوە، دەیانەوێت بەشداری كارایان هەبێت لەحكومەتی داهاتووی عێراق.

هەفتەی رابردوو شاندێكی هاوپەیمانی چاكسازی سەردانی هەرێمی كوردستان-یان كردو لەهەولێرو سلێمانی چەند كۆبوونەوەیەكیان لەگەڵ لایەنەكانی كرد.

هـ ـ ح