كاندیدێك بۆ لیژنەی نەزاهە تۆمەتی گەندەڵی‌و ساختەكردنی 84 ملیار دیناری لەسەرە

عیراق

18/10/2018‌ 1060 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كازم سەیادی پەرلەمانتاری عێراق لەئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، پەرلەمانتار هەیە كاندیدە بۆ ئەندامبوون لەلیژنەی نەزاهەی پەرلەمانی عێراق، خۆی تۆمەتی گەندەڵی‌و ساختەكاری لەسەرە.

كازم سەیادی راشیگەیاند، ئەو پەرلەمانتارە (بەبێ‌ ئەوەی ناوەكەی بهێنێت) ، تۆمەتی گەندەڵی‌و بەهەداردانی پارەو ساختەكاری 84 ملیار دیناری لەسەرەو تائێستا كەیسەكەی یەكلابووەتەوە.

ئەو پەرلەمانتارە داوای لەدەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان كردووە، كە رێگری بكەن‌و دەبێت بەداداچوون بكەن، بۆ ئەوەی ئەو جۆرە كەسانە لەناو پەرلەمان نەچنە ناو ئەو لیژنە هەستیارانە.

هەروەها رایگەیاندووە، كە دەبێت كەسانی تایبەتمەند بچنە ناو لیژنەكانیشەوە لیژنەی نەزاهەش دەبێت لەكەسانی پاك پێكبێن‌و دووربن لەهەر كەیسێكی گەندەڵی.

هـ ـ ح