شارپرێس:
پارتی دیموكراتی كوردستان‌و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان سێ وه‌زاره‌ت له‌حكومه‌تی نوێی عێراق وه‌رده‌گرن، شارپرێس ناوی وه‌زاره‌ت‌و كاندیدی ئه‌و دوو لایه‌نه بڵاوده‌كاته‌وه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی تایبه‌ت ده‌ست شــارپــرێـــس كه‌وتوون، ته‌نیا یه‌كێتی و پارتی له‌حكومه‌تی نوێی عێراق پۆستی وه‌زاریی وه‌رده‌گرن كه بریتین له وه‌زاره‌ته‌كانی دارایی، داد، كۆچ و كۆچبه‌ران.
شارپرێس زانیویه‌تی، پارتی وه‌زاره‌ته‌كانی دارایی‌و كۆچ و كۆچبه‌ران وه‌رده‌گرێت، كاندیدی ئه‌و حزبه‌ش بۆ ئه‌و دوو پۆسته عه‌لی سندی بۆ وه‌زاره‌تی دارایی، ڤیان ده‌خیل بۆ وه‌زاره‌تی كۆچ‌و كۆچبه‌ران.
هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی شارپرێس، یه‌كێتی ته‌نیا یه‌ك وه‌زاره‌ت وه‌رده‌گرێت كه ئه‌ویش وه‌زاره‌تی داد-ه، كاندیدی ئه‌و حزبه‌ش بۆ ئه‌و پۆسته یه‌كێك له كادره‌كانی یه‌كێتیه له‌شاری كه‌ركوك.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار به‌شارپرێس-ی ڕاگه‌یاند، كورد به‌م ڕێژه‌یه له‌حكومه‌تی نوێی عێراق ڕازی نین، زۆر هه‌وڵیانداوه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق وه‌ربگرن، به‌ڵام هه‌وڵه‌كانیان بێئه‌نجام بوه.
ڕ . ج