شارپرێس:
فشاره‌كانی ئیداره‌ی ئه‌مریكا بۆسه‌ر حكومه‌تی عێراق بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌ستێكی گرانبه‌ها، كۆتاییه‌كه‌ی به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه بوو.
ئاژانسی بلومبێرگ بڵاویكرده‌وه، فشاره‌كانی ئیداره‌ی دۆناڵد تره‌مپ-ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ڕێككه‌وتنێكی حكومه‌تی عێراق له‌گه‌ڵ كۆمپانیای سایمنز-ی ئه‌ڵمانی بۆ په‌ره‌پێدانی وێستگه‌كانی كاره‌با له‌عێراق سه‌ركه‌وتوو بووه.
بلومبێرگ ده‌شڵێت:"حكومه‌تی عێراق‌و كۆمپانیا ئه‌ڵمانییه‌كه گه‌یشتبوونه ڕێككه‌وتنی سه‌ره‌تایی بۆ په‌ره‌پێدانی وێستگه‌كانی وزه به‌به‌های 15 ملیار دۆلار، به‌ڵام له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئه‌مریكاوه به‌حكومه‌تی عێراق وتراوه، ئه‌و گرێبه‌سته ئاینده‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی واشنتۆن‌و به‌غدا ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه".
گاریت ماركیز وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشتمانیی ئه‌مریكا له‌وباره‌یه‌وه ڕایگه‌یاند، "به‌رپرسانی ئێران فشاریان له‌به‌رپرسانی حكومه‌تی عێراق كردووه ئه‌و گرێبه‌سته له‌گه‌ڵ كۆمپانیای سایمنز ئه‌نجامبده‌ن، ئه‌وه‌ش وه‌ك هه‌وڵێك بۆ وه‌ستانه‌وه به‌رامبه‌ر ئه‌مریكا".
بلومبێرگ ئه‌وه‌شی ئاشكراكردوه، ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت گرێبه‌ستی په‌ره‌پێدانی وزه له‌گه‌ڵ عێراق له‌ڕێگه‌ی كۆمپانیای جه‌نه‌ڕاڵ ئه‌لیكتریكی ئه‌مریكی واژۆ بكات، بۆیه فشاری خستوه‌ته سه‌ر حكومه‌ته‌كه‌ی عه‌بادی، بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ سایمنز.
ڕ . ج