شارپرێس:
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی ڕاسپێردراوی عێراق ئاشكرایكرد، "هه‌ندێك وه‌زاره‌تی عێراق ده‌ستیان به‌ڕێكاری نایاسایی بۆ ئه‌نجامدانی گرێبه‌ست كردووه".
ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی ڕاسپێردراوی عێراق ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌و ئاشكرایكرد، "له‌ماوه‌یه‌كی كه‌می رابردوودا سه‌رنجی ئه‌وه‌مانداوه كه هه‌ندێك وه‌زاره‌ت‌و فه‌رمانگه، گرێبه‌ستی به‌په‌له‌و دامه‌زراندن له‌ده‌ره‌وه‌ی یاسا، گۆڕاكاریی له هه‌یكه‌لی كاركردنیاندا ده‌كه‌ن".
نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی ڕاسپێردراو داواشیكردووه، "به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عێراق، حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیران‌و وه‌زیره‌كانی حكومه‌ت، ڕێگریی له‌و ڕێكاره ناده‌ستوریی‌و نایاساییانه بكه‌ن".
نوسینگه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی هۆشداریشیداوه له‌وه‌ی، "په‌رله‌مانی عێراق چاودێری ئه‌و كاره بكات، چونكه حكومه‌تی داهاتوو پابه‌ند نابێت به‌هیچ یه‌كێك له‌و ڕێككه‌وتنانه‌ی كه له‌ماوه‌ی كه‌می ڕابردوودا ئه‌نجامدراون‌و له‌ده‌ره‌وه‌ی چوارچێوه‌ی ده‌ستوریی‌و یاساین".
ڕ . ج