شارپرێس:
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌دوا ڕۆژه‌كانی ته‌مه‌نی حكومه‌ته‌كه‌یدا كۆمه‌ڵێك بڕیاری نوێ ده‌دات، كه بڕیاره‌كان ناڕه‌زایه‌تی سه‌رۆك وه‌زیرانی ڕاسپێردراوی لێكه‌وتوه‌ته‌وه.
به‌گوێره‌ی نوسراوێك كه واژۆی جه‌بار لعێبی وه‌زیری نه‌وت و سه‌رۆكی كۆمپانیای نه‌وتی نیشتمانیی عێراقی له‌سه‌ره‌و به‌ئاگاداری حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌رچووه، بڕیاردراوه كه 9 كۆمپانیای بۆاری نه‌وت له‌وه‌زاره‌تی نه‌وته‌وه بۆ كۆمپانیای نه‌وتی نیشتمانیی بگوازرێنه‌وه.
ئه‌و هه‌نگاوه‌ی عه‌بادی نیگه‌رانیی لێكه‌وته‌وه، وه‌ك هه‌وڵێك بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ئابووری عێراق لێكده‌درێته‌وه.
له‌به‌رامبه‌ردا عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراوی عێراق نیگه‌رانی خۆی له‌و بڕیارانه ده‌ربڕیوه، ئه‌مڕۆش نوسینگه‌ی ناوبراو له‌وباره‌یه‌وه راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه.
ڕ . ج