شارپرێس:
فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودس فشاره‌كانی بۆسه‌ر سه‌رۆك وه‌زیرانی ڕاسپێردراوی عێراق ده‌ستپێكردوه، بۆئه‌وه‌ی میكانیزمی دیاریكردنی كاندیدی پۆسته وزارییه‌كان بگۆڕێت.
ڕۆژنامه‌ی حه‌یات ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه بڵاویكرده‌وه، عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی ڕاسپێردراوی عێراق فشارێكی زۆری له‌سه‌ره ۆ گۆڕینی ئه‌و میكانیزمه‌ی بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی، دیاریكردنی وه‌زیره‌كان دایناوه كه ئه‌ویش له‌ڕێگه‌ی ئه‌لیكترۆنییه‌وه‌یه، هاوكات قاسم سوله‌یمانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودس فشار ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی حكومه‌تی نوێی عێراق به‌هه‌مان میكانیزمی ڕابردوو پێكبهێندرێت
سه‌رچاوه‌یه‌ك به ڕۆژنامه‌كه‌ی ڕاگه‌یاندووه، عه‌بدولمه‌هدی هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی كردوه، گه‌ربێتوو ئه‌و میكانیزمه‌ی بۆ پێكهێنانی وه‌زاره‌ته‌كان دیاریكردوه، له‌لایه‌ن لایه‌نه سیاسییه‌كانه‌وه ڕه‌تبكرێته‌وه‌و پشت به پشك پشكێنه ببه‌سترێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه سوننه‌كان هه‌ڕه‌شه‌ی بایكۆتكردنی به‌شداریكردن له‌حكومه‌تی نوێی عێراق ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر بێتوو وه‌زاره‌ته‌كانی دارایی‌و به‌رگرییان پێنه‌درێت، ئه‌وه‌ش به‌وته‌ی عه‌لی سه‌جری په‌رله‌مانتاری میحوه‌ری وه‌ته‌نی سوننه‌كان.
به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی، هه‌فته‌ی داهاتوو حكومه‌تی نوێ بۆ متمانه پێدان له‌په‌رله‌مانی عێراق ئاماده ده‌بێت.
ڕ . ج