یەکێتى بۆ ئه‌نجامدانی رێککەوتنێك لەگەڵ عەرەب و تورکمانه‌كانی كه‌ركوك کۆدەبنەوە

عیراق

18/10/2018‌ 1530 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یەکێتى لەگەڵ عەرەب و تورکمانەکانی شاری کەرکوک بۆ ئاساییکردنەوەى دۆخى کەرکوک و چۆنیه‌تی دابه‌شكردنی پۆسته‌كان کۆدەبنەوە.


ئەمڕۆ پێنج‌شەممە رەوەند مەلا مەحمود، جێگرى بەرپرسى مەڵبەندى دوى کەرکوکى یەکێتى، بەدەنگى ئەمەریکاى راگەیاندوه‌ "بڕیارە لەگەڵ تورکمان و عەرەبدا کۆببینەوەو رێکەوتنێک ئەنجام بدەین و هەروەها لەکۆبونەوەکەدا، لەسەر ئاساییکردنەوەى دۆخى کەرکوک و چۆنیەتى دابەشکردنى پۆستەکانى ئەو شارە رێکدەکەوین".


هاوکات عەدنان کەرکوکى، وتەبێژى ئەنجومەنى سەرکردایەتى کەرکوک/ گەرمیانى پارتى، بە ده‌نگی ئه‌مریكای وتوە "یەکێتى لەهەوڵدایە بۆ رێککەوتن لەگەڵ عەرەب و تورکمان، بەڵام لەهەوڵەکانى سەرکەوتو نەبوە".

عەدنان کەرکوکى، یەکێتى تۆمه‌تبار كردوه‌ به‌وه‌ی  "تاکلایەنە" كارده‌كات، لەکاتێکدا لیژنەى هاوبەشى بۆ پرسى کەرکوک لەگەڵ پارتی هەیە.

کەرکوکی وتوشیه‌تی "یەکێتى تەنازولى زۆرى بۆ عەرەب و تورکمان کردوە، لەپێناو وەرگرتنەوەى پۆستى پارێزگارى کەرکوک".

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌كه‌ كه‌ بڕیاربو رۆژى 16ى ئۆکتۆبەر ئەنجومەنى پارێزگاى کەرکوک کۆببێتەوە بۆ کاراکردنەوە، بەڵام لایەنى تورکمانى لەرێکەوتنەکەى لەگەڵ یەکێتى پاشگەزبوه‌وەو کۆبونەوەکە شکستى هێنا.

هـ ـ ر