پێنتاگۆن: هێرشەكەی ئەفغانستان سووربوونی ئەمەریكا ناگۆڕێت

sharpress.net

677 جار خوێندراوه‌ته‌وه

19/10/2018‌

شارپرێس:
وەزارەتی بەرگری ئەمەریكا (پێنتاگۆن) ڕایگەیاند ڕووداوی تەقە كردنەكەی ئەفغانستان كە تیایدا یەكێك لە بەهێزترین بەرپرسی ئاسایشی ئەفغانستانی تیادا كوژرا سووربوونی ئەمەریكا ناگۆڕێت لە ستراتیژییە تایبەتییەكەیدا بۆ باشووری ئاسیا.

بەرپرسانی ئەفغانی وتیان جەنەڕاڵ عەبدولڕەزاق كە یەكێكە لە بەهێزترین بەرپرسەكانی ئاسایشی ئەفغانستان كوژراوە كاتێك پاسەوانێكی تایبەتی لە دوای كۆبوونەوەیەك لە بنكەی فەرمانڕەوای هەرێمی قەندەهار تەقەی كردووە.

كۆلۆنێڵ كۆن ڤۆڵكنەر رایگەیاندووە، "ئەم هێرشە سووربوونی ئەمەریكا لە ستراتیژییە تایبەتییەكەی بۆ باشووری ئاسیا ناگۆڕێت، بەڵكو سووربوونمان زیاتر دەكات."

لە هێرشەكەدا باڵاترین جەنەڕاڵی ئەمەریكا لە ئەفغانستان سكۆت میڵەر ڕزگاری بوو كە پێش چەند خولەكێك لەگەڵ عەبدولڕەزاقدا لە كۆبوونەوەدا بوو، بەڵام سەركردەی هەواڵگری ناوخۆی ئەفغانستان كوژرا و فەرمانڕەوای هەرێمەكە بە سەختی برینداربوو.
ه.م




ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved