ترەمپ: سعودیە بەرپرسیار بێت لە كوشتنی خاشقچی، ئەنجامەكەی زۆر قورس دەبێت

جیهان

19/10/2018‌ 1956 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، ئەگەر سعودیە بەرپرسیار بێت لە كوشتنی خاشقچی، ئەنجامەكەی زۆر قورس دەبێت.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا لەمیانی كارەكانی هەڵمەتی ھەڵبژاردن لە ویلایەتی مۆنتانای ئەمریكا، وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسانی لەبارەی لەبارەی كوژران یان نەكوژرانی رۆژنامەنووسی سعوودی، جەمال خاشقچی پرسیاری لێكراو  وتی، "بە دڵنیاییەوە بەلای من بەم شێوەیەیە. ئەمە زۆر جێی نیگەرانییە".

ترەمپ راشیگەیاند، ئەگەر سعوودیە بەرپرسیار بێت لەمە، ئەوا ئەنجامەكەی زۆر قورس دەبێت.

رۆژنامەوانی سعوودیی و نووسەر لە رۆژنامەی واشنتۆن پۆستی ئەمریكایی، جەمال خاشقچی، كە رۆڵی گەورەی لە رۆژنامەی وەتەندا هەبووە كە سەكۆیەكی گرنگی ریفۆرمخوازە سعوودییەكانە و وەك یەكێك لە كاریگەرترین رۆژنامەوانەكانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست دەناسرێت، رۆژی 2ی تشرینی یەكەم سەردانی كۆنسوڵگەری سعوودیەی لە ئیستانبوڵ كرد و لەو كاتەوە تا ئێستا بێ سەروشوێنە.
ه.م