‏‎ بەرهەم ساڵح: گرنگە هەموو ئاسانكارییەك بڕەخسێنرێت بۆ یارمەتیدانی نوسەر و هونەرمەندان

عیراق

19/10/2018‌ 3155 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
‏‎ بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عێراق رایگەیاند، گرنگە هەموو رێو شوێن و ئاسانكارییەك بڕەخسێنرێت كە یارمەتی نوسەر و هونەرمەندان دەدەن رۆڵی زیندو و كارای خۆیان ببینن.

ئەو وتانەی ‏‎ بەرهەم ساڵح لەمیانی سەردانێكیدا هات بۆ شەقامی موتەنەبیی لە بەغدا بۆ هونەرمەندانی بەغدای پایتەخت، ئەوەش بەپێی راگەیەندراوێكی نوسینگەی سەرۆكایەتی كۆماری عێراق.

ئاماژە بەوەشكراوە، بەرهەم ساڵح لە وتەیەكدا پەرۆشیی خۆی دووپاتكردووەتەوە بۆ گرنگیدان بە ناوەند و سەنتەرە روناكبیریی و شارستانییەكان لە عێراق دا.

هەروەها لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، بەرهەم ساڵح سەردانی گازینۆی "شابەندەر"ی كردووە، كە یەكێكە لە ناوەندە كەلەپورییەكان لەو شەقامە دێرینەی شاری بەغدای پایتەخت.

د. بەرهەم راشیگەیاندووە، "گرنگە هەموو رێو شوێن و ئاسانكارییەك بڕەخسێنرێت كە یارمەتی نوسەرو هونەرمەندان دەدەن رۆڵی زیندو و كارای خۆیان ببینن لە بوژاندنەوەو هەستانەوەی روناكبیریی و پەرەپێدانی ئاسۆی كلتوریی گەلەكەماندا".
ه.م