ئێواره كۆڕێك له مه‌دريد جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه
كه ئيسلامى سياسى ڕێكخراوێكى سه‌راپاگيره و هه‌ڵكشانه جه‌ماوه‌رييه‌كه‌ى ڕاستڕه‌وى
توندڕه‌ويش له ئه‌وروپا به‌ر ئه‌نجامى سرووشتى هه‌ڵكشانى تونده‌ڕه‌وى ئيسلامييه.
ژماره‌يه‌ك توێژه‌ر و شاره‌زاى به‌شدار له
ئێواره كۆڕێك كه نوێنه‌رايه‌تى كۆميسيۆنى ئه‌وروپى له مه‌دريد ميواندارى كرد بۆ
گفتوگۆكردن له‌سه‌ر ڕۆڵى هزر له جه‌نگان دژ به تيرۆر ، هۆشدارى ئه‌وه‌ياندا كه
حكومه‌ته ئه‌وروپييه‌كان تا ئيستاش به نه‌رێنى مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌ڕه‌شانه
ده‌كه‌ن كه گروپه‌كانى ئيسلامى سياسى سه‌ر به ئيخوان موسولمين هه‌يان بۆ سه‌ر
كۆمه‌ڵگا ئه‌وروپييه‌كان ، ئاماژه به‌وه‌ش ده‌ده‌ن كه ئه‌م پرسه په‌يوه‌ست نييه
به ساسه‌تى ئه‌منى به‌و ئه‌ندازه‌يه‌ى په‌يوه‌سته به دژييه‌كى هزرى و كۆمه‌ڵگايى
، چونكه جه‌نگ له دژى تيرۆر و توندڕه‌وى ئه‌وه نييه كه له سوريا و عێراق و
ئه‌فريقيا له ئارادايه ، به‌ڵكو له بنچينه‌دا له ناوه‌وه‌ى ئه‌وروپايه كه
ئيسلامييه‌كان توانيويانه ڕه‌گى ئه‌و بيرۆكه‌يه له‌و كۆمه‌ڵگايانه‌دا دابكوتن و
له‌وێشه‌وه لقى لێبۆته‌وه به‌ره‌و هه‌موو جيهان.
له چوارچێوه‌ى هه‌ڵمه‌تێكى
ئه‌وروپى بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر و توندڕه‌ووى ، كۆمه‌ڵه‌ى ڕۆژنامه‌گه‌رى
ئه‌وروپى جيهانى عه‌ره‌بى له پاريس ، ئێواره‌كۆڕێك له 16 ى ئۆكتۆبه‌ر له باره‌گاى
نوێنه‌رايه‌تى كۆميسيۆنى ئه‌وروپى له پاته‌ختى ئيسپانيا سازكرا.
ژماره‌يه‌كى زۆر له كه‌سانى
سياسى و دبلۆمات و نوسه‌ر و شاره‌زاى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر له ئه‌وروپا
ئاماده‌ى بوون ، ئه‌م فره‌يى ئاماده‌بوونه نيشانه‌ى گرنگى بابه‌ته‌كه و ڕژدى ئه‌و
مه‌ترسييانيه كه كۆمه‌ڵگاى ئه‌وروپى هه‌ستيان پێ ده‌كات وه‌ك هه‌ڕه‌شه‌يه‌كى
ئايديۆلۆژى گروپه ئيسلامييه‌كان كه چه‌نده‌ها ده‌يه‌يه سوود له لێبوروده‌يى
كۆمه‌ڵگا ئه‌وروپييه‌كان وه‌رده‌گرن بۆ قايمكردنى شوێنپێى خۆيان و ڕه‌گداكوتان له‌و
كۆمه‌ڵگايانه‌دا.
ئه‌مينه كاكابافيه پوخته‌ى قسه‌كانى له‌وه‌دا كۆكرده‌وه كه ده‌بێت قه‌ته‌ر و
توركيا و ئێران واز له پشتيوانى تيرۆر بێنن ئه‌و كه ئه‌ندامى په‌رله‌مانى سويده
پێى وايه كه ده‌وڵه‌ته ئه‌وروپييه‌كان هه‌مان گرفت وه‌ك يه‌كيان هه‌يه له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى
تيرۆردا ، گروپه ئيسلامييه‌كانيش دژ به مافه‌كانى مرۆڤ و ژنان و ئازادى
هاوولاتيبونى ئێمه‌ن...
ده‌زگاى ڕازگرى (استخبارات)
سويدى (سابو) مه‌زنده‌ى كردووه كه له ساڵى 2010 وه (200) ئيسلامى توندڕه‌وو له‌وانه‌ى
بانگه‌شه بۆ به‌كارهێنانى توندوتيژى له ووڵاته‌كه‌ى ئه‌واندا چالاكن ، ژماره‌ى ئيسلامييه توندڕه‌ووه‌كانيش له كه‌متر
له ده‌يه‌يه‌ك (10 ساڵ) ده ئه‌وه‌نده
زياديان كردوه ، 300 كه‌سيش له سويده‌وه
په‌يوه‌ندى به داعشه‌وه كردووه و له‌وانه‌ش 140 كه‌سيان گه‌ڕاونه‌ته‌وه سويد.
گروپه‌كانى ئيسلامى سياسييه‌كان توانيويانه خۆبخزێننه ناو ژيانى
سياسييه‌وه ، تا ئه‌و ڕاده‌يه‌ى وه‌زيرێكيان له حكومه‌تدا هه‌بوو ، ئامينه نيگه‌رانى
خۆى له‌و باره‌وه ده‌رده‌بڕيت و پێى وايه ئه‌و گروپانه ئاين بۆ به‌رژه‌وه‌ندى
خۆيان ده‌قۆزنه‌وه له رێگه‌ى كردنه‌وه‌ى قوتابخانه و بۆ شوشتنه‌وه‌ى عه‌قڵى
منداڵ و قوتابيان.. ئه‌م كاره‌شيان به پشتيوانى حكومه‌ت ئه‌نجام ده‌ده‌ن چونكه
چاوديرى حكومه‌ت لاوازه.
ئامينه
داواى له حكومه‌ته‌كان كرد ئه‌و پاڵپشتييه ببڕن كه پێشكه‌شى ئه‌و گروپانه‌ى ده‌كه‌ن ئه‌مه‌ش به هۆى ئه‌و مه‌ترسييه‌ى كه ئه‌و
گروپانه له‌سه‌ر كۆمه‌ڵكاكان دروستى ده‌كه‌ن.
د. ئانا بيلين سواج كه مامۆستاى زانستى ڕاميارييه له زانكۆى سوفولك له مه‌دريد پێى وابوو
كه ئه‌و گروپه ئيسلامييانه به‌و شێوه‌يه ڕاڤى ئاين ده‌كه‌ن كه خزمه‌ت به ئه‌جێندا
سياسييه‌كانى خۆيان ده‌كات. ئه‌و پێى وايه له سويده‌وه تاوه‌وكو ئيسپانيا ديمه‌نه‌كان
زۆر له يه‌كتر جياوازنين و به تايبه‌تيش له نێو ڕه‌وه‌ندى عه‌ره‌بى كه باجى
ساسه‌تى هه‌ڵه‌ى ده‌وڵه‌ته ئه‌وروپييه‌كان ده‌ده‌ن كه له ماوه‌كانى پێشوودا
يارييان به كارتى ئيخوان موسولمين ده‌كرد ، به‌مه‌ش ده‌رگاى په‌نابه‌ريان بۆ
كردنه‌وه له‌وكاته‌ى ئه‌وان له ووڵاته‌كانى خۆيان‌دا و به هۆى كاره تێكده‌ره‌كانيانه‌وه
له لايه‌ن حكومه‌ته‌كانيانه‌وه ته‌نگيان پێ هه‌ڵچنرابوو.
ئه‌و پێشى وايه كه
ئيسلامى سياسى ڕێكرخاويكى تۆتاليتارى سه‌راپاگيره چونكه ئامانجى جڵه‌وگيرى سه‌رجه‌م
وورده‌كراييه‌كانى ژيانى ڕۆژانه‌يه.
پێشى وايه ئه‌و
گروپانه خاوه‌ن ئه‌جێنداى سياسى ڕون و ئاشكران كه له‌سه‌ر هه‌ڵه ڕاڤه‌ركردنى
ئاين به‌نده. هه‌ر بۆ نمونه‌شه گروپى ئيخوان موسلمين له‌گه‌ڵ ده‌ندانيان پێ
باشه له پڕۆسه‌ى ديموكراسيدا به‌ڵام دژ به يه‌كسانين له كۆمه‌ڵگادا.
له كۆتايشدا جه‌ختى
له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه كه گروپه ئيسلامييه‌كان هه‌رگيز هاوپه‌يمان نين ، ناشبێت
ناپاكى له زۆرينه‌ى موسوڵمانى جيهان بكه‌ين به گشتى و به تايبه‌تيش له كۆمه‌ڵگا
ئه‌وروپييه‌كاندا ، ئه‌وانه‌ى باوه‌ريان به مافه‌كانى مرۆڤ هه‌يه.
ده‌شڵێت هه‌رچه‌نده
لێكۆڵينه‌وه‌كانى ئێستا ئيخوان موسلمين و توندڕه‌ووىيان به‌يه‌كه‌وه گرێداوه ، به‌ڵام
ريبازێكيان بۆ ده‌مكوتكردنى ئه‌و توندڕه‌وويه نه‌خستۆته‌ڕوو و شيكردنه‌وه‌يه‌كى ڕوون و ئاشكراشيان نه‌داوه
به‌ده‌سته‌وه له‌مه‌ڕ هۆكاره‌كانى چوونى گه‌نجان بۆ ناو ڕێزه‌كانى ئه‌و گروپانه.
حكومه‌ته ڕۆژئاواييه‌كانيش هێشتا دوودڵن له دانانى سنورێك بۆ ئه‌و ده‌مه‌ته‌قێ
گه‌رموگوڕه‌ى له‌م چه‌ند ساڵه كه‌مه‌ى دوايدا له ئارادابوون سه‌باره‌ت به پرسى
پۆلينكردنى ئيخوانه‌كان وه‌ك گروپێكى تيرۆرستى.
داڤيد لوكاس باڕون كه ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پيرانى
ئيساپانيايه و جێگرى سه‌رۆكى ليژنه‌ى
كاروبارى ده‌ره‌وه‌شه ، پيى وايه تا ئێستا لێكۆڵينه‌وه له هۆكاره قوڵه‌كانى
توندڕه‌ووى و ڕێبازه‌كانى ده‌مكوتكردنى نه‌كراوه ، ئێستاش ئاشنا نه‌بووين به‌و
هۆكارانه‌ى ئه‌و گه‌نجانه ڕاده‌كێشنه ناو توندڕه‌ووى ئه‌و گروپه ئيسلامييانه‌وه
به تايبه‌تيش كۆچبه‌ره‌كان ، به
دڵنياييشه‌وه هۆكارى ئابوورى و كۆمه‌ڵايه‌تى له پشت ئه‌و ديارده‌يه‌وه‌يه و ئه‌و
گروپه‌ئيسلامييانه‌ش سوود له‌و هۆكارانه وه‌رده‌گرن.
باڕۆن پێى وايه‌ده‌بێت
له ڕێگه‌ى كۆششه هزرييه‌كانه‌وه كار له‌سه‌ر ئه‌م ئاراسته‌يه بكرێت له
هۆشياركردنه‌وه سه‌باره‌ت به مه‌ترسييه‌كانى توندڕه‌وويى و هۆكاره‌كانى سه‌رهه‌ڵدانى
و بڵاوكردنه‌وه‌ى لێبوورده‌يى و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توندڕه‌ووى و جياكارى له
ڕێگه‌ى هاندان بۆ به‌رده‌وامى په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوان سه‌رجه‌م چين و توێژه‌كانى
كۆمه‌ڵگا و به تايبه‌تيش كۆچبه‌ران.
(پيرى جوان بۆنس) ى ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى
ئيسپانيا و ووته‌بيژى فه‌رمى ليژنه‌ى كاروبارى ده‌ره‌وه پێى وايه كه توندڕه‌ووى
به‌شێوه‌يه‌كى به‌رفراوان له ئه‌وروپادا بوونى هه‌يه ، زيادبوونى ڕێژه‌ى توندڕه‌وويش
هاوكات بوو له‌گه‌ڵ هه‌ڵكشانى ڕه‌ووته ڕاستڕه‌ووه توندڕه‌ووه‌كان ، ئه‌و جه‌ختيشى
له‌سه‌ر گرنگى هۆشياركردنه‌وه كرده‌ووه له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى مه‌ترسييه‌كانى
توندڕه‌ووى.
لارس ئابرخ كه به‌شداربوويه‌كى ئێواره كۆڕه‌كه بوو واى ده‌بينى
كه هه‌ڕه‌شه و فه‌تواكان ڕێگرن له‌به‌رده‌م نوسوين سه‌باره‌ت به بابه‌ته‌كانى په‌يوه‌ست
به توندڕه‌ووييه‌وه
ئيواره كۆڕه‌كه به‌وه كۆتايى هات كه (محمد ئه‌حسيس) ى سكرتێرى
حزبى سوسيالستى كه‌ته‌لۆنى و سه‌رۆكى ناوه‌ندى يۆرۆ عه‌ره‌ب له به‌رشه‌لۆنه له‌مه‌ر
ئه‌و پرسه ووتى(( جه‌نگى هزرى دژ به تيرۆر له ڕووى گرنگييه‌وه كه‌متر نييه له
جه‌نگى سه‌بازى و ئه‌منى ، به‌ڵكو به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئيسلامييه‌كان له ڕووى
هزرييه‌وه زۆر گرنگتره له‌وه‌ى له رووى ئه‌منييه‌وه به‌ره‌نگاريان ببيته‌وه ،
به تايبه‌تيش ئێستا كه هزر و ئايدۆلۆژيايى توندڕه‌ووه‌كان به شێوه‌يه‌كى به‌ربڵاو
له كۆمه‌ڵگا ئه‌وروپييه‌كان ته‌شه‌نه‌يان كردووه.
ئه‌وروپا پانتاييه‌كى مێژوويى بووه بۆ ئيخوان موسلمين كه له‌ژێر
سايه‌ى په‌نابه‌رى سياسى پێى گه‌يشتن و تيايدا نيشته‌جي بوون ، ئينجا په‌يوه‌ندييه‌كى
تۆڕبه‌نديان له نه‌ژاد و ڕه‌گه‌زى تێدا دامه‌زراند كه تيايدا ژنوژنخوازى سياسى
تێكه‌ل به په‌يوه‌ندييه كه‌سييه‌كان بوون ، پلاندارشتن و ئامانج ئه‌وانى كۆكرده‌وه
، له ڕێگه‌ى دامه‌زراوه و ناوه‌ندى زۆر
و كۆمه‌ڵه‌ى خێرخوازييه‌كانيشه‌وه چالاكييه‌كانى خۆيانيان به‌رفراوان كردن.
سه‌ربارى كرده‌وه تيرۆرييه‌كانى ساڵانى پێشووش كه پايته‌خته‌كانى
ئه‌وروپاى گرته‌وه ، كه‌چى هێشتا مه‌ترسييه‌كان ڕوون و ئاشكرا نه‌بوون ، چونكه ئه گروپانه له قۆناغى نيشته‌جێ
بووندا بوون ،واته ئاماده‌كردنى ژينگه‌يه‌كى نهێنى تاوه‌كو له قۆناغى
تواناداربووندا به‌كارى بهێنن ، باوه‌رێش وايه كه له دواى سه‌رهه‌ڵدانى شۆڕشه
جه‌ماوه‌رييه‌كانى ووڵاتانى عه‌ره‌بى له ساڵى 2011 و گه‌يشتنى ئيخوانه‌كان به ده‌سه‌ڵات
وه‌ك له ميسر و سوريا ، ئه‌م مه‌ترسييانه سه‌رئاوكه‌ووتن و ئاشكرا بوون.
ئيخوانه‌كان ستراتيژيه‌تى نيشته‌جێبوون له ئه‌وروپايان درێژه
پێدا ، به‌و پێيه‌ى ئه‌وروپا خاكى ئبسلامييه‌كان نييه ، ئه‌و پڕۆژه‌ى بۆ 80 ساڵ
بنياتياننا له‌گه‌ڵ گۆرانكارييه كۆمه‌ڵايه‌تى و هزرى و رۆشنبير كۆمه‌ڵگا عره‌ه‌بييه‌كان
نه‌سازا ، له ئه‌وروپاش پڕۆژه‌كانيان لووتى به لووتى دڕنده‌يى ئه‌و گروپانه‌دا
ته‌قييه‌وه كه دايكه به سۆزه‌كه‌ى قاعده و داعش بوون.
وه‌رگێرانى : لوقمان حاجى قادر
له‌م لينكه‌دا به‌رده‌سته : https://alarab.co.uk/