شارپرێس:
ڕۆژنامه‌یه‌كی لوبنانی پیكهاته‌یه‌كی نافه‌رمی حكومه‌تی نوێی عێراقی به پۆستی لایه‌نه‌كانه‌وه بڵاوكرده‌وه.
ڕۆژنامه‌ی ئه‌خبار-ی لوبنانی بڵاویكرده‌وه، به‌گوێره‌ی پێكهاته‌یه‌كی نافه‌رمی، حكومه‌تی داهاتووی عێراق به‌مشێوه‌یه دابه‌شكراوه:
پێكهاته‌ی شیعه:
پشكی شیعه 12 وه‌زاره‌ته، كه له‌و ژماره‌یه 8 وه‌زاره‌ت بۆ سائیروون‌و فه‌تح، پشكی سائیروون وه‌زاره‌تی نه‌وت، كاره‌با، گواستنه‌وه‌و ته‌ندروستییه، هاوكات پشكی فه‌تح وه‌زاره‌ته‌كانی ناوخۆ كه (قاسم ئه‌عره‌جی له‌پۆسته‌كه‌ی ده‌مێنێته‌وه)، ده‌ره‌وه، گشتوكاڵ‌و خوێندنی باڵا.
پشكی لایه‌نه شیعه‌كانی دیكه به‌مشێوه‌یه ده‌بێت: وه‌زاره‌ته‌كانی (سه‌رچاوه‌كانی ئاو، په‌یوه‌ندییه‌كان، شاره‌وانی‌و نیشته‌جێكردن، كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی).
هاوكات چاوه‌ڕێده‌كرێت حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئێستای عێراق، پۆستی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی عێراق وه‌ربگرێت، هه‌روه‌ها نوری مالكی پۆستی جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆك كۆمار، ئه‌یاد عه‌لاوی پۆستی جێگری دووه‌می سه‌رۆك كۆمار.
پێكهاته‌ی سوننه:
سوننه‌كان له‌حكومه‌تی نوێی عێراق 6 وه‌زاره‌تیان بۆ دانراوه كه ئه‌وانیش وه‌زاره‌ته‌كانی (پلاندانان، بازرگانی، په‌روه‌رده، پیشه‌سازی، وه‌رزش‌و لاوان، به‌رگریی).
پێكهاته‌ی كورد:
كورد له‌حكومه‌تی نوێی عێراق سێ وه‌زاره‌ت وه‌رده‌گرێت، كه وه‌زاره‌ته‌كانی (دارایی، داد، كۆچ و كۆچبه‌ران)ه، دوو وه‌زاره‌تیان بۆ پارتی دیموكراتی كوردستان، وه‌زاره‌تی داد-یش بۆ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌بێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه كه‌مه‌نه‌ته‌وه‌كانی عێراق یه‌ك وه‌زاره‌ت وه‌رده‌گرن، كه ئه‌ویش وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیرییه.
ڕ . ج