شارپرێس:
سه‌رۆك وه‌زیرانی ڕاسپێردراوی عێراق هه‌فته‌ی داهاتوو بۆ متمانه‌به‌خشین به‌كابینه‌ی حكومه‌ته‌ی ده‌چێته په‌رله‌مانی عێراق، تا ئێستاش وه‌زاره‌ته سیادییه‌كان یه‌كلانه‌كراونه‌ته‌وه.
ڕۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌ت له‌زاری سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه بڵاویكرده‌وه، به‌هۆی ناڕه‌زایه‌تی سوننه له‌پۆسته‌كانیان له‌حكومه‌تی عێراق، یه‌كلاكردنه‌وه‌ی وه‌زاره‌ته سیادییه‌كانی (به‌رگری، نه‌وت، ناوخۆ، دارایی‌و ده‌ره‌وه) دواخراوه بۆ كاتێكی دیكه.
سوننه ناڕازین له‌و پۆستانه‌ی له‌حكومه‌تی نوێ‌دا به‌ریانده‌كه‌وێت، ده‌یانه‌وێت له‌بری وه‌زاره‌تی به‌رگری، وه‌زاره‌تی نه‌وت وه‌ربگرن، ئه‌وه‌ش له‌لایه‌ن شیعه‌كانه‌وه ڕه‌تكراوه‌ته‌وه، له‌ئێستاشدا سوننه هه‌ڕه‌شه‌ی بایكۆتی به‌شداریكردن له‌حكومه‌ت ده‌كات، گه‌ربێتوو له‌ده‌ره‌وه‌ی خواستی خۆیان پشكیان پێبدرێت.
ڕۆژنامه‌كه ئه‌وه‌شی بڵاوكرده‌وه، ڤیتۆی هه‌ندێك له‌لایه‌نه سیاسییه‌كان له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك كاندیدی پۆسته وزارییه‌كان، كێشه‌ی متمانه به‌خشین به‌كابینه‌كه‌ی عه‌بدولمه‌هدی له‌په‌رله‌مان دروستكردووه، كه وابڕیاره هه‌فته‌ی داهاتوو كابینه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی بباته په‌رله‌مان.
پێشتر نوسینگه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی بڵاویكرده‌وه، كاره‌كانی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق به‌كۆتا گه‌یشتووه، چاوه‌ڕێی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی عێراق ده‌كه‌ن بۆ دیاریكردنی واده‌یه‌ك بۆئه‌وه‌ی متمانه به‌حكومه‌تی نوێ بدرێت.
ڕ . ج