ڤیدیۆ.. "Palm" مۆبایلێكی زیرەكی قەبارە بچووك‌و تایبەتمەندی بەرز

جیهان

20/10/2018‌ 618 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەەندازیارێكی ئەلیكترۆنیان لە سان فرانسیسكۆی ئەمریكا مۆبایلێكی بچووكی نمایشكرد، كە خاوەنی كۆمەڵێك تایبەتمەندی بەرزە.

مۆبایلەكە قەبارەیەكی بچووكی هەیە، كە 7.4 ملمەو كێشەكەی 62.5 گرامەو تایبەتمەندی "IP68" هەیەو بەرگەی ئاو دەگرێت.

شاشەی مۆبایلەكە LCD بەقەبارەی 3.3 بۆسەو تایبەتمەندی "Gorilla Glass 3"، و "Snapdragon 435"، كە رامەكەی 3 گێگابایتەو میمۆری ناوەكیشی 32 گیگابایتەو توانای باترییەكەشی 800 میللی ئەمپێرە.

هەروەها بەسیستەمی "Android 8.1" كار دەكات‌و دوو كامێرای هەیە، كە كامێرای سەرەكی 12 میگاپێكسڵەو كامێرای پێشەوەشی 8 میگاپێكسڵەو نرخەكەی 350 دۆلارە.

هـ ـ ح

بەپەلە