بانگهێشت-یان دەكات.. ئەلیسا سوپرایزی بۆ میسرییەكان هەیە

هەمەڕەنگ

20/10/2018‌ 515 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەلیسای گۆرانیبێژی لوبنانی سوپرایزی بۆ میسرییەكان پێبوو، كە بەفەرمی بانگهێشتی كردن.

ئەلیسا لەمیانی لێدوانێكی رایگەیاند، كە بەشداری لە بەرنانەی "معكم" لەكەناڵی ئاسمانی "سی بی سی" میسری دەكات.

ئەلیسا بۆ ئەو بەرنامەیە داوای لەمیسرییەكان كرد بەشداری بكەن‌و هەر پرسیارو پێشنیارو داواكارییەكیش هەیانە بخەنەڕوو، ئەویش بۆیان جێبەجێدەكات.

ئەلیسا رۆژی چوار شەممەی رابردوو سەردانی میسری كردو بڕیارە لەو وڵاتە بەشداری چەند چالاكییەكی هونەری بكات‌و چەند ئاهەنگێكیش رێكدەخات، كە خاوەنی هەوادارێكی زۆرە لەو وڵاتە.

هـ ـ ح