37 ساڵە مسوڵمانانی مزگەوتێكی توركیا ئاراستەی قیبلە-یان هەڵەیە

جیهان

20/10/2018‌ 1337 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
رۆژنامەی "دیلی صباح"ی توركی بڵاویكردەوە، مزگەوتی یالۆفا باكووری رۆژئاوای توركیا، ئاراستەی قیبلەی هەیە.

رۆژنامەكە بڵاویشیكردەوە، كە ئەو مزگەوتە ماوەی 37 ساڵە دروستكراوەو مسوڵمانانی ئەو مزگەوتە لەكاتی نوێژكردن روویان لەقیبلە نەبووە.

مزگەوتەكە بەهۆی هەڵەیەكەوە 1981 دروست كراوە، كە پلەی راستكردنەوەی هەڵەكەش بەئاراستەی قیبلە پێویستی بە 33 پلەیە.

هەروەها رۆژنامەكە بڵاویكردەوە، كە مەلای ئێستای مزگەوتەكە بەناوی عیسی كایا بەهەڵەكەی زانیوەو نوێژخوێنانی ئاگاداركردووەتەوەو دواتر ئاراستەكەیان گۆڕیوە بۆ قیبلە.

هـ ـ ح