لۆكا مۆدریچ خۆی بەشیاوی تۆپی ئاڵتوونی نازانێت

وەرزش

20/10/2018‌ 312 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لۆكا مۆدریچی كرواتی‌و یاریزانی یانەی ریاڵ مەدرید دانی بەوەدانا، كە شیاوی ئەوە نییە تۆپی ئاڵتوونی وەربگرێت.

لۆكا مۆدریچ لەمیانی لێدوانێكی رایگەیاند، كە بەهۆی ئەوەی یاریزانی لەو باشتر هەیە، بۆیە شیاوی ئەوە نییە لەمساڵدا نازناوی تۆپی ئاڵتوونی وەربگرێت، كە لەلایەن گۆڤاری فرانس فوتبۆڵ ئەو خەڵاتە دەبەخشرێت.

مۆدریچ پێشتر رایگەیاندبوو، كە دەبێت ئەو خەڵاتە بدرێتە یاریزانێكی فەرەنسی لەوانە رافائێل ڤاران، ئەنتوان كریزمان و كیلیان مباپی، لەگەڵ ئەوەش هەریەكە لە كریستیانۆ رۆناڵدۆ و لیۆنێل میسی شیاوی بردنەوی ئەو نازناوەن.

ئەمە لەكاتێكدایە ئەو یاریزانە كرواتییە خەڵاتەكانی باشترین یاریزانی ئەوروپاو باشترین یاریزانی جیهانی بردەوە، دوای ئەوەی لەگەڵ یانەی ریاڵ مەدریدو هەڵبژاردەی كرواتیا ئاستێكی بەرزی پێشكەش كرد.

هـ ـ ح